سۆرانی (sorani)
دەرچۆ لە کۆڵانی داخراودا – یارمەتی بۆ قوربانیی بازرگانی کردن بە مرۆڤ
بازرگانی کردن بە مرۆڤ تاوانێکی توندە، مانای کۆنترۆل کردن و بەکارهێنانی مرۆڤە. ئەوەش بۆی هەیە کە لەڕێی بەهەڵەبردن ، زۆر لێکردن، هەڕشەلێکردن، فشار خستنەسەر یان بەکارهێنانی کەسێک لە ر ێی خاڵی لاوازیەوە یان بریندارکردن بە مەبەستی بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی ماددی یان هەر بەرژەوەندیەکی کەوە بێت. بەگشتی لە ڕێگەی شێوازانەوە وا لە مرۆڤ دەکرێت کە بەدەر لە ویستی خۆی هەڵسوکەوت بکات بۆ نمونە:
· لەش فرۆشی بکات
· لە هەل ومەرجی خراپدا کار بکات
· دزی بکات
· سواڵ بکات
· هاوسەرگیری بکات
زۆر جار تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ڕووداوێکی یەک جارە نیە بەڵکو ڕووداوی زنجیرەییە، کە بۆی هەیە ساڵەهای ساڵ بەردەوام بێت. بۆی هەیە قوربانیی بازرگانی کردن بە مرۆڤ لەناو بارودۆخەکەیدا بچێتە دەرەوە یان بەرهەڵستیی بەکارهێنەران بکات بەگشتی ئەوانە کەمن بەبێ یارمەتیی دەرەکی.
ئایا بۆی هەیە کە من قوربانیی بازرگانی کردن بە مرۆڤ بم
بۆی هەیە ناسینەوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ سەخت بێت، هەروەها هەمیشە قوربانی خۆی نازانێت کە بووەتە قوربانیی بازرگانیکردن بە مرۆڤ. سەیر بکە ئایا خۆت لەم پرسیارانەی خوارەوەدا دەبینیتەوە، ئەگەر وەڵامەکەت لە خاڵێکدا یان لە چەند خاڵێکدا بە ”بەڵێ” بێت، ئەوا بۆی هەیە کە تۆ کەوتبێتیتە ناو بارودۆخە دیارکراوەکەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
· کەسێک هەیە زۆرت لێبکات لێبکات بۆ ئەنجامدانی کارێک، کە خۆت نەتویستبێت بیکەیت؟
· ئەگەر هۆگریت هەیە بۆ ماددەی بێهۆشکەر، ئایا کەسێک هەیە هۆگریەکەت بۆ ماددەی بێهۆشکەر بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی کاری وا ئەنجام بدەیت کە خۆت نەتویستبێت بیکەیت؟
· ئایا کەسێک هەیە ئەوە بەکار بهێنێت کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە وڵاتدایت، بۆ ئەوەی کاری وا ئەنجام بدەیت کە خۆت نەتویستبێێت بیکەیت؟
· ئایا کەسێک هەیە کە بێ خانوبەرەییت یان بێ دەرامەتیت بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی کاری وا ئەنجام بدەیت کە خۆت نەتویستبێێت بیکەیت؟
· ئایا کەسێک هەیە کە هەڕەشەت بەوە لێ دەکات کە لای دەسەڵات ئاشکرات دەکات، ئەگەر داواکاریەکانی جێبەجێ نەکەیت؟
· ئایا کەسێک هەیە هەڕەشەی سوک کردنت لێ دەکات لەبەردەم خزمان یان هاوڕێیاندا، ئەگەر داواکاریەکانی جێبەجێ نەکەیت؟
· ئایا قەرزداری کەسێکیت، کە زۆرت لێ دەکات کارێک ئەنجام بدەیت کە پێچەوانەی ویستی خۆت بێت؟
· ئایا کەسێک هەیە هەڕەشە لە خۆت یان کەس وکارت کردبێت؟
· ئایا خەمی سەلامەتیی خۆت یان کەس وکارتت هەیە؟
· ئایا موچەیەکی زۆر کەمت دراوەتێ یان موچەت نەدراوەتێ، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی ئەوە هیچت بۆ ناکرێت؟
· ئایا ڕێگری ئەوەت لێکراوە کە باسی بابەتەکانت بکەیت یان داوای یارمەتی بکەیت؟
· ئایا سەربەخۆیی جموجۆڵت سنوردارکراوە یان ئایا تەنها بۆت هەیە لەژێر چاودێری کەسێکی کەدا جموجۆڵ بکەیت؟
· ئایا وا هەست دەکەیت دەرچوون نیە لە بارودۆخەکەتدا؟
قوربانیی بازرگانی کردن بە مرۆڤ مافی یارمەتیدانی هەیە
قوربانیی بازرگانیکردن بە مرۆڤ مافی یارمەتیدان و خزمەتگوزاریەکانی هەیە، ئەو خزمەتگوزاریانەش بۆ نمونە:
· شوێنی حەوانەوەی ئاسایش
· خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان
· خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان
· کۆمەکی بژێوی و پارەی پێشوازی
· ڕاوێژی یاسایی و یارمەتیی یاسایی بەپێی یاسا
· خزمەتگوزاری وەرگێڕانی زارەکی و وەرگێڕانی نوسراوی
· ڕاوێژ و ڕێنمایی بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخەکەت
· گەڕانەوەی بە یارمەتیی ئارەزومەندانە، ئەگەر بتەوێت بگەڕێیتەوە
· ڕاوێژو ڕێنمایی سەبارەت بە داواکاری بۆ ئیقامە
· یارمەتیدان لە شکات کردندا لەسەر تاوادان و لە پرۆسەی تاواندا
لەسەر بەر هۆیەکی بچوکیش بێت یارمەتی پێشکەش دەکرێت، واتا پێویست ناکات کە لە پێشدا دڵنیا بیت لەوەی کە ئایا بوویتە قوربانیی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، یارمەتیت پێشکەش دەکرێت بەبێ گوێدان بە رەگەزنامەت، تەمەنت، ڕەگەزت، ئاراستەی سێکسیت، ئاینت یان بیروبۆچوونی سیاسیت. دەکرێت یارمەتیت بدرێت تەنانەت ئەگەر
· لەسەرەتادا بە سەربەخۆیی خۆت کەوتبێتیتە ناو بارودۆخەکەوە.
· خۆت تاوانەکانت کردبێت
· بە شێوەیەکی نایاسیی لە وڵاتدا بیت
دەکرێت یارمەتیت بدرێت، ئەگەر داوای یارمەتی بکەیت
لە فینلەندا لەلایەن ڕێکخراوی یارمەتیدانی قوربانیانی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە یارمەتیی قوربانیانی بازرگانی کردن بەمرۆڤ دەدرێت، کە دازگایەکی دەوڵەتیە. ڕێکخراوی یارمەتیدان ژمارەی تەلەفۆنی شەوانەڕۆژی هەیە، کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە پەیوەندی بکەیت و باس لە بارودۆخەکەت پێداویستیەکانت بکەیت. ژمارەکە
١٧٧ ٦٣ ٩٥٤ ٢(٠) ٣٥٨+
لە پەیوەندی کردندا زۆرت لێ ناکرێت کە خزمەتگوزاریەکان وەرگریت، بەڵام دەتوانیت لەگەڵ ڕێکخراوی یارمەتیداندا گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکەیت، کە وەرگرتنی چی جۆرە یارمەتیەک بە تایبەتی بۆ تۆ گونجاوە. هەروەها دەتوانیت بە پڕکردنەوەی فۆرم لە فۆرم لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی بکەیت بە ڕێکخراوی یارمەتیدانەوە.
هەروەها ڕێکخراوەکانی کە کاردەکەن دژی بازرگانی کردن بە مرۆڤ یارمەتی پێشکەشی قوربانیانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ دەدەن. خزمەتگوزاریەکانی ئەو ڕێکخراوانە خزمەتگوزاری ئاساییە
بوێرانە پەیوەندی بکە، ئێمە یارمەتیت دەدەین